شەڕی 12 رۆژە کۆتایی دێت

ترەمپ: ئیسرائیل و ئێران رێککەوتن شەڕ رابگرن

964+
ژێوار خدر

دوای 12 رۆژ لە هێرشی موشەکی و ئاسمانی لەنێوان ئیسرائیل و ئێران سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هەردوو وڵات رەزامەندییان لەسەر ئاگربەست دەربڕیوە و دوای 24 کاتژمیری دیکە جەنگەکە بە فەرمی کۆتایی دێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پەیامێکدا رایگەیاند کە ئیسرائیل و ئێران گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی تەواو بۆ ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە شەڕێک کە ناوی ناوە “جەنگی 12 رۆژە”.

بەپێی پەیامەکەی ترەمپ، ئاگربەستەکە دوای شەش کاتژمێری دیکە دەست پێدەکات و دوای 12 کاتژمێر جەنگەکە بە فەرمی کۆتایی دێت.

دەقی پەیامەکەی ترەمپ:
پیرۆزبایی لە هەمووان
بە تەواوەتی لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندا رێککەوتن کراوە لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و گشتگیر (دوای نزیکەی شەش کاتژمێری دیکە، کاتێک ئیسرائیل و ئێران ئەرکە کۆتاییەکانیان کە لە ئێستادا بەردەوامە، تەواو دەکەن)، بۆ ماوەی 12 کاتژمێر، کە لەو خاڵەدا جەنگەکە بە کۆتاهاتوو هەژمار دەکرێت.
بە فەرمی، ئێران دەست بە ئاگربەستەکە دەکات و، لە کاتژمێری 12یەمدا، ئیسرائیل دەست بە ئاگربەستەکە دەکات، لە کاتژمێری 24ەمدا، جیهان پێشوازی لە کۆتایی “جەنگی 12 رۆژە” دەکات، لە ماوەی ئاگربەستەکاندا، لایەنی بەرامبەر بە ئاشتیانە و بەڕێزەوە دەمێنێتەوە.
بەو گریمانەیەی کە هەموو شتێک وەک خۆی دەڕوات، کە هەر واش دەبێت، حەز دەکەم پیرۆزبایی لە هەردوو وڵات، ئیسرائیل و ئێران بکەم، لەسەر ئەو خۆڕاگری، ئازایەتی و زیرەکییەی کە هەیانبوو بۆ کۆتاییهێنان بەوەی کە دەبێت ناوی بنرێت، “جەنگی 12 رۆژە.”
ئەمە جەنگێک بوو کە دەکرا بۆ ساڵانێک بەردەوام بێت و تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وێران بکردایە، بەڵام وا دەرنەچوو و هەرگیزیش وا دەرناچێت.
خودا ئیسرائیل بپارێزێت، خودا ئێران بپارێزێت، خودا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزێت، خودا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بپارێزێت، و خودا جیهان بپارێزێت.
دۆناڵد جەی ترەمپ
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

ترەمپ لە دوو هەفتەی داهاتوودا بڕیار دەدات هێرش بكاتە س...

ترەمپ لە دوو هەفتەی داهاتوودا بڕیار دەدات هێرش بكاتە سەر ئێران یان نا