نۆ رادیۆ
شەڕی ئیسرائیل و ئێران و موچە مژاری ئەمجارەن
964+
ژووری هەواڵ
لە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێرانەوە بۆ نەبوونی موچە و فراوانبوونی بازنەی بایکۆتی فەرمانبەران چاوان و توانا لەم ئەڵقەیەی نۆ رادیۆ ئەمانە و چەندین بابەتی دیکە لە هەواڵی ناوخۆیی و بابەتی هونەری باس دەکەن و تاووتوێی دەکەن
پەیامنیری 964 لە کۆیەوە زانیاری لەبارەی گەڕان بەدوای تەرمی ئەو گەشتیارە عەرەبەوە باسکرد و وتی، تاوەکو ئێستا بە چەند تیمێک بەدوای تەرمەکەدا دەگەڕێن و نەدۆزراوەتەوە.
جگەلەوە هەردوو هونەرمەند کانی و نەجمەدینی غوڵامی، کۆنسسێرتێکیان لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا پێشکەش کرد و سەربارەت بە کۆنسێرتەکە قسەیان بۆ نۆ رادیۆ کردووە.
ئەمانە و زیاتریش لەم ئەڵقەیەی بەرنامەکەدا ببینن.