پێویستى بە نوێبوونەوەیە

ئەپڵیکەیشنى خۆراکى هەولێر رانەوەستاوە

964+

وریا فەتاح

ئەپڵیکەیشنى پسوڵەى خۆراکى هەولێر رانەوەستاوە، هەرچەندە سەرەتا پسوڵەى خۆراکى هەولێر رایگەیاند کە بۆ ماوەیەکى کاتى راوەستاوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەرێوەبەرایەتى رێکخستنى پسوڵەى خۆراکى هەولێر لە ئاگادارییەکدا بڵاوى کردەوە کە ئەپڵیکەیشنی پسووڵەی خۆراک لە سیستم بۆ ماوەیەکی کاتی راوەستاوە.

کاتێک 964 تاقیکردنەوەى لەسەر ئەپڵیکەیشنەکە کرد دەرکەوت هیچ گرفتێک نییە، بۆیە پەیوەندى بە بەڕێوەبەرایەتى رێکخستنى پسوڵەى خۆراک کرد و داواى روونکردنەوەى لێکردن.

روونکردنەوەکەى پسوڵەى خۆراکى هەولێر بۆ 964 بەم شێوەیە بوو،”ئەپڵیکەیشنی پسووڵەی خۆراک لە سیستم رانەوەستایە تەنیا پێویستی بە (تحديث) و (نوێیوونەوەیە).

ئەوەش لینکی دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنی پسووڵەی خۆراک .

پارێزگاى هەولێر لە ئەپڵیکەیشتنى ئەلیکترۆنى پسوڵەى خۆر...

پارێزگاى هەولێر لە ئەپڵیکەیشتنى ئەلیکترۆنى پسوڵەى خۆراک کارا کرا