کەشوهەوا

پلەکانی گەرما تا سێ پلەیەک دادەبەزن

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەش و پلەکانی گەرما کردووە و ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەکاتەکانی ئیوارە ئەگەری کەمێک تۆز هەیە لەناوچەکانی باشووری هەرێم.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، لەگەڵ دروستبوونی ئەو تۆزە لە ئاسمان پلەکانی گەرماش تا سێ پلەیەک نزم دەبنەوە.

سەبارەت بە پێشبینی پلەکانی گەرمایە بۆ سبەینێ سێشەممە، وەکو ئەمڕۆ دەبێت و واتە هەر ئەو چەند پلە کە دابزیوە وەک خۆی دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە 23.6.2025
خێراى با /  لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 5 – 15 )کم/ک, لەکاتەکانی دوایی نیوەڕؤ تاکو ئێوارە لەناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم خێرایی با کەمێک چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کم/ک
مەوداى بینین / ( 6 –  8 ) کم دەبێت
ئاراستەی با /  باکورى خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1 -3 ) پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ

بەرزترینپلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بۆ یەمڕۆ دووشەممە:
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک :  38  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :40 پلەی سیلیزی
سۆران :  37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان :42 پلەی سیلیزی