کەش وهەوا _ هاوین
کەشوهەوا
جیاواز لە شەڕ کەش جێگیرە و پلەکانی گەرماش نەگۆڕن
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی خۆی کردووە بۆ ئەمڕۆ و سبەینێش کەش هەر زۆر جێگیر دەبێت و بە ئەستەمیش گۆڕانکاری بەسەردا نایە چی لە رووی ئاسمانەوە و چی لەرووی پلەکانی گەرماوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش هەر وەک دوێنێن و هەرچی سەبارەت بە سبەینێیە بەهەمان شێوە پلەکانی گەرما بە پلەیەکێش فەرق ناکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22.6.2025
خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15 )کم/ک,
مەوداى بینین / ( 9 – 10 ) کم دەبێت
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.بەرزترین پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاواەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە:
هەولێر : 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :40 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان :44 پلەی سیلیزی