گرافیک؛ 964+
خەڵکی رۆژئاوای کوردستان
لەکەمپی دۆمیز منداڵێک کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلێک و گیانی لەدەستدا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لەکەمپی دۆمیز منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ کەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلێک و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، ئێستاش تەرمەکەى لەپزیشکی دادی دهۆکە.
دڕەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2025.6.21، لەکەمپی دۆمیزی ئاوارەکانی رۆژئاوا لە سنووری قەزای سێمێل منداڵێک بەناوی” ئەیاز محەمەد” تەمەنی دوو ساڵ دەکەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلیک و گیانی لەدەستداوە.
پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کوچ و کوچبەران لە پارێزگای دهۆک بە964ـی وت، لەناو کەمپی دۆمیز، رووداوەکە روویداوە و منداڵەکەش خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بوو.
وتیشی “لە ئێستادا تەرمەکە لە پزیشکی دادی دهۆکە پشکنینی بۆ دەکرێت و دواتریش رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە”.
964 زانیویەتی، شوفێری ئۆتۆمبێلەکە کەسوکار و دراوسێی منداڵەکەیە و خۆی رادەستی پۆلیسەوە کردووە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن