لە شارێکى عێراق

کڵاوەى موشەک یان درۆن بووە؛ کەوتە خوارەوە و پێنج منداڵى بریندار کرد

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای دوجەیلی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، تەنێکی نامۆ کەوتەخوارەوە و لە ئەنجامدا پێنج منداڵ بە سووکی برینداربوون.

یاسین مەحەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، بە 964ـى وت،” ئێوارەى ئەمڕۆ، تەنێکی نامۆ لە گەڕەکی جەمعیەی قەزای دوجەیل کەوتووەتە خوارەوە و پێدەچێت پاشماوەی کڵاوەی موشەک یان درۆنێکی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل بێت”.

وەک ئەوەى یاسین محەمەد باسى دەکات، لەوکاتەدا منداڵان سەرقاڵى یاریکردن بوون، پاشماوەکە بەر منداڵەکان کەوتووە و بەهۆیەوە پێنج لە منداڵەکان بە سوکى بیرندار بوون”.

ئاماژەى بەوەشکرد، بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و هێزە ئەمنییەکان و قایمقامی قەزاکە لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوو.

بەپێى ئەو ڤیدیۆیە بێت کە بۆ 964 نێردراوە، لەکاتى بەربوونەوەى تەنەکە دوکەڵێکى زۆر بەرز دەبێتەوە و منداڵەکان بە هاوار و گریانەوە رادەکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەمڕۆ درۆنێک و تەنێك لە هەرێمی كوردستان كەوتنە خوارەوە

ئەمڕۆ درۆنێک و تەنێك لە هەرێمی كوردستان كەوتنە خوارەوە