گەرماش وەک خۆی دەمێنێتەوە

سەرەتای هاوین ئاسمانی کوردستان ساف و ساماڵ دەبێت

964+

شۆڕش قادری

یەکەم و دووەم رۆژی هاوین ئاسمانی کوردستان ساف و ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش وەک خۆی دەمێنێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 21.6.2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش وەک دوێنێ دەبێت و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێت.

بۆ سبەی یەکشەممەش، ئاسمان بە سافی دەمێنێتەوە، وەک هەمیشە بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت بە 43 پلەی سیلیزی و حاجی ئۆمەرانیش بە 33 پلە فێنکترین ناوچەی کوردستان دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛

هەولێر: 40 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی

دهۆک: 39 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 42 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی

سۆران: 39 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 33 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی

ئەمڕۆ کەش خۆشە و سبەینێ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

ئەمڕۆ کەش خۆشە و سبەینێ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کەشناسی: چوارەم رۆژی جەژن بارانە

کەشناسی: چوارەم رۆژی جەژن بارانە