"راپۆرتەکان دەنێردرێنەوە بەغدا"

ئەو ئامێرەی بۆ پشکنینی تیشکدانەوە ئەتۆمییەکان دانراوە چۆن کار دەکات؟

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

تادێت مەترسییەکان زیاتر دەبێت لەسەر تەقاندنەوەی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە و لە کوردستانیش ئامێری پشکنینی تایبەت بە تیشکی ئەتۆم بوونی هەیە.

رەنجدەر رەئوف بەرپرسی بەشی تیشک لە ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، “ئامێری پشکنینی تیشکی ئەتۆم لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، کە پێکدێت لە شاشەیەک و ئامێرێک، ئامێرەکە لە دەرەوە دانراوە و راپۆرتەکان دەداتەوە بەو شاشەیەی ژوورەوە”.

باسی لەوەشکرد، بەهۆی ئەو دۆخەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە، بەردەوام راپۆرت لە ئامێرەکە وەردەگیرێت و سەرجەم شارەکان راپۆرتەکانیان دەدەنەوە بە بەغدا، بەپێی راپۆرتەکان، ئێستا دۆخەکە ئاساییە و هیچ مەترسییەک لەئارادا نییە.

پێشتریش هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندبوو کە ئەو ئامێرە لە 10 ساڵ لەمەوبەرەوە لەسەر ئەرکی حکومەتی فیدراڵ، بۆ فەرمانگای ژینگەی پارێزگای سلێمانی دابینکراوە و بە بەردەوامیی تیمی پسپۆڕی فەرمانگەکە چاودێریی و پشکنین و کاری پێدەکات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئامێری پشکنینی تیشکدانەوە ئەتۆمییەکانیان لە سلێمانی د...

ئامێری پشکنینی تیشکدانەوە ئەتۆمییەکانیان لە سلێمانی دانراوە