گەشتیارێکی زۆر روویان لە دەروازەکە کردووە

لە ئیبراهیم خەلیل قەرەباڵغی دروست بووە و کرێی گواستنەوەش دووقات بووە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دوای وەستانی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق، گەشتیار و بازرگانان بەناچاری دەروازەی ئیبراهیم خەلیلی زاخۆ بۆ چوونەناو تورکیا و ئەوروپا بەکاردێنن، ئەوەش فشارێکی زۆری لەسەر خودی دەروازەکە و ئامرازەکانی گواستنەوەی وشکانی دروستکردووە و کرێی گواستنەوەش دووقات بەرزبووەتەوە.

پێشتر نرخی گەشتکردن لەرێگەی وشکانییەوە بەپاس و مینی پاس لەزاخۆوە بۆ ئەنقەرە  بە 30 بۆ 40 دولار بوو، ئەمرۆ بووە بە 70 بۆ 80 دولار، هاوکات بۆ تەواوی ناوچەکانی تری تورکیاش کرێی گواستنەوە گران بووە.

یونس مەلا کارمەندی کۆمپانیایەکی گواستنەوە بە 964ـی وت، “دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل و راگیرانی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و کوردستان، گەشتیارێکی زۆر روویان لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل کردووە و قەرەباڵغییەکی زۆر لە دەروازەکە دروستبووە”.

“لەگەڵ گرانبوونی کرێی گواستنەوە، گیروگرفتی دیکەش دروست بوون و پێشتر کە بە سێ کاتژمێر پاسەکانمان دەگەیشتنە دیوی تورکیا، ئێستا بە 12 کاتژمێر دەگەن”، یونس مەلا وای وت.

سەبارەت بەو پرسە 964 پەیوەندی کرد بە حەسەن ئیبراهیم بەڕێوەبەری گواستنەوەی زاخۆ، ئەو وتی، تا ئێستا لەو بابەتە ئاگادار نەکراونەتەوە بەڵام بەدواداچوون دەکەن و ئەگەر کەسانێک هەلەکە بقۆسنەوە بۆ بەرژەوەندی کەسیی خۆیان و هاوڵاتیان ئیستیغلال بکەن، لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکەن.

لە بەربەیانی رۆژی هەینی رابردووەوە، بە موشەکبارانکردنی تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و بەوەش سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان راگیراون.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

هاتوچۆى گەشتیارى و بازرگانى لە دەروازەى ئیبراهیم خەلی...

هاتوچۆى گەشتیارى و بازرگانى لە دەروازەى ئیبراهیم خەلیل پەکى کەوت

وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان فشارێکی زۆر خستووە سەر دەر...

وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان فشارێکی زۆر خستووە سەر دەروازەی ئیبراهیم خەلیل