لە سلێمانی

بەشی چارەسەركردنی “ددان لەژێر بەنجی گشتی” کرایەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی و لێپرسراوانی کەرتی تەندروستی و کۆمەڵەکان، ئەم بەیانییە چوون و بەشی چارەسەركردنی “ددان لەژێر بەنجی گشتی” یان لە سەنتەری ددانی شۆرشی فێرکاری کردەوە.

ئەم بەشە سەرەتا بۆ منداڵانی ئۆتیزم كرایەوە، بەڵام دواتر بوارەكەی فراوانتر كرا بۆ ئەوەی چارەسەر بۆ هەموو ئەو كەسانە بكرێت كە ناتوانرێت لەژێر بەنجی لۆكەڵ گرفتی ددانیان بۆ چارەسەر بكرێت، بەتایبەت تووشبووانی داون سیندرۆم و ئیفلیجی مێشك و ئەوانەی كێشەی گەشەیان هەیە.

تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێت، ئەم بەشە بەشێكی تازەیە لە نەشتەرگەری دەم و ددان لەشاری سلێمانی و بیرۆكەی دروستكردنی ساڵی 2023 دەستپێكرد، چونكە لە نەخۆشخانە حكومییەكان هیچ بەشێكی تایبەت بەو ناوە نەبووە تا كاری تێدا بكرێت.

وە زۆرینەی مەواد و كەلوپەلەكان لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دابینكرا و هەندێك لەئامێرەكانی لەلایەن خێرخوازانەوە كڕدراوە، تیمێكی پسپۆڕی ددان لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بەشی چارەسەركردنی ددان لەژێر بەنجی گشتی بەڕێوەدەبن و پێشتر پشكنینی پێویست بۆ نەخۆشەكان دەكرێت.

قایمقامیەتی سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات سەبارە...

قایمقامیەتی سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات سەبارەت بە ئاوی تانكەرەكان