دیمه‌نێكی كاركردن له رێگاكه... وێنه: پارێزگارى هه‌ولێر.
دوو پارێزگا و ئیداره‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه
کارکردن لە پڕۆژەی رێگای بەنداوی گۆمەسپان بۆ سماقوڵی بەردەوامە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پارێزگارى هه‌ولێر ده‌ڵێت، کارکردن لە پڕۆژەی دروستكردنى رێگای بەنداوی گۆمەسپان بۆ سماقوڵی بەردەوامە، به‌ته‌واوبوونى دوو پارێزگا و ئیداره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌كه‌وه‌ده‌به‌ستێته‌وه.
رێگای دووسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی، درێژییەکەی 27 کیلۆمەترە، پانتایی هەرلایەکی رێگاکە 10 مەترە، شه‌ش پرد و یەک ژێرپرد و 70 ئاوبەری سندوقی لەخۆ دەگرێت، لەلایەن کۆمپانیای خۆماڵی دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بە تەواوبوونی ئەم دووسایدە، گەشەی ئابووری و ئاسانکاری هاتووچۆ بۆ هاوڵاتییان فەراهەم دەکرێت، كه پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، رانیە و قەڵادزێ و تەواوی ناوچەکانی گۆمەسپان و دەوروبەری بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
دووشەممە 12.5.2025 سەرۆكی حكومەتی هەرێم مەسرور بارزانی، لە نزیکەوە پڕۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان – سماقوڵی بەسەركردەوە و پارێزگارى هه‌ولێریش له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتبووى بڕیارە كۆتایی ئەم ساڵ ته‌واو بكرێكرێت رێگاكه بكرێتەوە.