كەس زانیاریی دروست نییە

تەنێكی نامۆ لە گەڕەکی خەزڕای کەرکوک كەوتە خوارەوە

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

تەنێکی نامۆ لە گەڕەکی خەزڕای شاری کەرکوک بینراوە و پاشان کەوتووەتە خوارەوە، تا ئێستا دەزگا ئەمنییەکانی شارەکە دەربارەی کەوتنە خوارەوەی هیچ زانیارییەکی تەواویان نییە.
کاتژمێر 9:15 خولەکی ئەمشەو چوارشەممە 18.6.2025 لە گەڕەکی خەزڕای شاری کەرکوک و بە دیاریکراوی لە نزیک وێستگەی شەمەنەفەر، تەنێکی نامۆ بینراوە و کەوتووەتە خوارەوە، هێزە ئەمنییەکانیش لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەكەن.
964  لەگەڵ زیاتر لە سێ سەرچاوەی جیاوازی هێزە ئەمنیەکان قسەی کرد، یەکێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکات، ئەوەی کەوتووەتە خوارەوە درۆن بووە و لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە چارەسەر کراوە.

سەرچاوەیەکی دیکە باس لەوە دەکات، پاشماوەی مووشەکە و کەوتووەتە ناو پوش و پەڵاشی ناو وێستگەی شەمەندەفەری کەرکوک، بنکەی پۆلیسی تسعین و هەڵگرتنەوەی تەقەمەنی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
سەرچاوەی سێیەم باس لەوە دەکات، تا ئێستا هیچ نەدۆزراوەتەوە، بەهۆی ئەوەی شوێنەکە تاریکە، بڕیارە سبەینێ بەدوایدا بگەڕێن.

لە چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ دەستپێكردنی شەڕی ئیسرائیل و ئێران، چەند جارێكە درۆن و پارچە موشەك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكەونە خوارەوە، هێشتا دیار نییە سەرچاوەی ئەو درۆن و پارچە موشەكانە لە كوێوەن، ئەمڕۆ ئێوارە لە گوندی شێراوەی نزیك پردێ، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كەوتە خوارەوە و هێزەكانی دژەتیرۆر وەك خۆیان بڵاویانكردەوە، چارەسەریان كرد.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی شێراوە تێکشکێندرا

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی شێراوە تێکشکێندرا