"دوو ھاوڵاتی کفری"

چاڵەکانی رێگای کفری بۆ دوزخورماتوو پڕدەکەنەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

دوو ھاوڵاتی دانیشتوی قەزای کفری، بەشێوەیەکی خۆبەخشی چاڵەکانی سەر رێگای کفری بۆ دوزخورماتوو پڕدەکەنەوە دەڵێن، ئەگەر قیرمان بۆ دابین بکرێت چاڵ لەھەر رێگایەک ھەبێت پڕیدەکەینەوە.

سەرکەوت سەلام، یەکێکە لەو گەنجانە بە 964ـی وت، “تەنھا لە پێناو خوا ئەو کارە دەکەین، بۆئەوەی شۆفێران لەو رێگایە ھاتوچۆ دەکەن، زیانیان پێنەگات بەھۆی چاڵەکان تووشی کارەسات ببن”.

“ئەگەر ھەر کارگەیەکی قیر یان خێرخواز، قیریان بۆ دابین بکات ئەوان بە بارھەڵگری خۆیان دەڕۆنە ئەو جێگایانەی کە پێویستی بە پڕکردنەوە ھەیە رێگاکان چاک دەکەنەوە”، سەرکەوت سەلام وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر رێگای کەلار بۆ کفری، لە نزیک حەسیرە چەندین چاڵی دیکە ھەیە، ئەگەر ھاوکاری بکرێن ئەو چاڵانەش پڕدەکەنەوە بۆ سەلامەتی شۆفێران.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پڕکردنەوەی چاڵوچۆڵی شەقامەکانی سلێمانی دەستپێدەکات

پڕکردنەوەی چاڵوچۆڵی شەقامەکانی سلێمانی دەستپێدەکات