"ئەوەی ناچار نەبێت زەوی نافرۆشێ"
بازاڕی كڕین و فرۆشتنی زەوی بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و ئێرانەوە وەستاوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ماوەی شەش رۆژە شەڕی نێوان ئێران و ئیسڕائیل دەستی پێکردووە و کاریگەری کردووەتە سەر بازاڕی کڕین و فرۆشتنی زەوی لە هەولێر، زەوی هەیە تا دوو هەزار دۆلار دابەزیوە و کڕیاریش کەمبووەتەوە.
حاجی خەیلانی، خاوەنی نووسینگەیە بە 964ی، وت، لە رۆژی پێنجشەمەوە کڕین و فرۆشتن تەواو لاواز بووە و زەوی هەیە تا دوو هەزار دۆلار دابەزیوە و ئەوەی زۆر پێویستیشی بە پارە نەبێت زەوییەکەی هەرزانفرۆش ناکات.
هەر لەمبارەیەوەعەبدوڵا كەریم، كە ئەویش فرۆشیاری خانووبەرەیە، دووپاتیكردەوە، شەڕی ئیسرائیل و ئێران كاریگەریی لەسەر بازاڕی كڕین و فرۆشتنی زەوی و خانووبەرە كردووە و دیاریش نییە چی بەسەر دێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا