رەوشی كەشوهەوا

دوای نیوەڕۆ “با” خێراتر دەبێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كەشناسیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ خێرایی”با” زیاتر دەبێت و دوو هێندەی كاتەكانی بەیانی دەبێت.

كەشناسیی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی دوایی نیوەرۆ تا کاتەکانی ئێوارە ئەگەری چالاکبوونی خێرایی با هەیە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵى کەم لە هەندێ ناوچە.

ئاماژە بەوەش دەكەن خێرایى با  لەسەرخۆ- مامناوەندە لە نێوان 15-20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، بەڵام لە دوای نیوەڕۆ بەرزدەبێتەوە بۆ سەروو 30 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

هەروەها مەوداى بینین 8-10 كیلۆمەتر دەبێت و ئاراستەی بایەكەش بەرەو باكووری خۆرئاوایە.

سەبارەت بە پلەكانی گەرما، پێشبینییەكان لە شار و شارۆچكەكانی كوردستان بەم جۆرەیە:

هەولێر:  36 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 34

دهۆک: 35

کەرکوک: 39

زاخۆ: 36

هەڵەبجە: 36

سۆران: 33

حاجی ئۆمەران: 24

گەرمیان: 40