بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ:

“دەنگی هیچ بۆردومانێک لە ناحیەی هێرۆ نەبیستراوە”

964+

محەمەد عەلی – راپەڕین

لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سنووری پشدەر وابڵاوبوویەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگی بۆردومان لە ناحیەی هێرۆی سەر بە قەزای پشدەر بیسترابێت

موحسین حسێن، بەڕیوەبەری ناحیەی هێرۆ بە 964ـی وت، “هیچ دەنگێک لە ناحیەی هێرۆ نەبیستراوە و سنوورەکە ئارامە.”

وتیشی، لەو کاتەوەی گرژیی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران دروستبووە، لەسنوورەکەمان هیچ شتێکی نامۆ نەبووە وەک کەوتنە خوارەوەی درۆن و موشەک یان هەر شتێکی تر وەک رۆژانی رابردوو بارودۆخەکە ئاساییە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە پشدەر دەنگى درۆن و فڕۆکە هەواڵ نییە

لە پشدەر دەنگى درۆن و فڕۆکە هەواڵ نییە