منداڵێک نادیارە

ئاگرێک لە كەمپی ئاوارەكانی بەحركە كەوتەوە

964+

دەشتی عارف – هەولێر

پەیامنێری 964 خۆی گەیاندە كەمپی ئاوارەكانی ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لە بەحركە، كە ئاگرێك لەوێ كەوتووەتەوە و چەند كابینەیەكی نیشتەجێبوونی ئاوارەكان سووتاون.

وێنەكان ئەوە دەردەخەن تیمەكانی بەرگریی شارستانی بە چڕی ئامادەن و خەریكی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن.

هاوكات ئەوەی باشە هیچ زیانێكی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی هەیە، بەڵام موقەدەم شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە 964ی وت، هاوڵاتییەكی كەمپەكە نادیارە و بەدوایدا دەگەڕێن، نازانم سۆراغی چییە.

نوێكرایەوە 8:30

موقەدەم شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە 964ی راگەیاند، ئاگرەكەی كەمپی ئاوارەكان لە بەحركە كۆنتڕۆڵ كرا و تەنیا زیانی ماددی هەیە، بەڵام منداڵێك نادیارە و بەدوایدا دەگەڕێن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە نیو ئیسکانی هەولێر مۆلیدەیەك ئاگری گرت و بە 15 خولەك ...

لە نیو ئیسکانی هەولێر مۆلیدەیەك ئاگری گرت و بە 15 خولەك كۆنتڕۆل كرا