داوای راگرتنی دروستکردنی پڕۆژەیەک دەکەن لە ناوچەکەیان

بەشێک لە دانیشتووانی هانا سیتی گردبوونەوە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

بەهۆی دروست کردنی مۆڵ و بازاڕ لە نێو پرۆژەکەیان بەشێک لە دانیشتووانی پڕۆژەی هانا سیتی شاری هەولێر گردبوونەوە و داوای راگرتنی پڕۆژەکە دەکەن.

حاجی یاسین، هاوڵاتییەکی هانا سیتیە و بە 964ـی وت، “ئێمە نە پارک، نە قوتابخانە، نە بنکەی تەندروستیمان و نە شوێنێک یاری کردنمان هەیە بۆ منداڵان، کەچی دێن و مۆڵ و بازاڕمان بۆ دروست دەکەن، هەزار و هەشت خێزان لە نێو پڕۆژەکە دەژین، ئێمەش مرۆڤین پێویستمان بە خزمەتگوزاریە”.

وتیشی،” بڕیار وایە لێرە بازاڕ و تاوەر دروست بکرێت چونکە ئێمە ژیانمان نامێنێت بەو جۆرە، ئەو زەویانە پەیوەستن بە شووقەکانەوە”.

نیاز ساڵح، بەڕێوبەری شارەوانی چوار بە 964ـی وت، ”ئەوان ئاگادار کراونەتەوە کە ئەم کێشەیە هەیە و لە بەیانییەوە بەدواداچوونی بۆ دەکەن”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

دوکاندارانی بازاڕی داون تاونی هەولێر گردبوونەوە

دوکاندارانی بازاڕی داون تاونی هەولێر گردبوونەوە