ناته‌نیاهۆ وا ده‌ڵێت؛
“سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگریى سوپای پاسداران و جێگرەكه‌ى كوژراون”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆک وه‌زيرانى ئیسرائیل ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى ده‌زگاى هەواڵگریى سوپای پاسدارانی ئێران و جێگره‌كه‌ی له رێگه‌ى هێرشێكی ئاسمانییەوە كوژراون.
بینیامین ناته‌نیاهۆ له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ تۆڕى هه‌واڵیی فۆكس نیوزى ئه‌مریكی ئه‌و قسه‌یه‌ى كردووه وتویه‌تى، ئه‌و دوو به‌رپرسه باڵایه‌یان له‌كۆڵ ئیسرائیل كردووه‌ته‌وه.
ناته‌نیاهۆ بەبێ ئەوەی ناوی ئەم دوو بەرپرسە بهێنێت ده‌ڵێت، هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر به‌رپرسه باڵاكان بوو و فڕۆكه‌وانه‌كانیشمان له ئاسمانى تارانه‌وه ئامانجه‌كانى خۆیان ده‌پێكن.
لای خۆیه‌وه ماڵپه‌رى ئێران ئینته‌رناشناڵ باس له‌وه ده‌كات، كه له ئه‌نجامى هێرشێكی ئیسرائیلى هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د كازمى، سه‌رۆكى هه‌واڵگریى سوپای پاسداران و حوسێن محەققى جێگره‌كه‌ى، چاره‌نووسیان نادیاره و تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ى دۆخى ته‌ندروستییان یاخود ئه‌گه‌ر له ژیاندا مابن، نه‌زاندراوه.
باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ى هه‌واڵگرى پاسداران، كه ئیسرائیل بۆردومانى كردووه، زیانێكی زۆری پێگەیاندووە و تا ئێستاش تیمه‌كان سه‌رقاڵى دۆزینه‌وه‌ى كه‌سه‌كان و رزگاركردنیانن.