مەترسی هەبوو
لە نیو ئیسکانی هەولێر مۆلیدەیەك ئاگری گرت و بە 15 خولەك كۆنتڕۆل كرا
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی نیو ئیسكان لە هەولێر مۆلیدەیەك ئاگری گرت و لەلایەن سێ تیمی بەرگریی شارستانییەوە كۆنتڕۆل كرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15.6.2025 موقەدەم شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بۆ 964 وتی، “مۆلیدەیەك ئاگری گرت، بەڵام نەمانهێشت زیاتر تەشەنە بسەنێت بۆ دەوروبەرەكەی و بە ماوەی 15 خولەك كۆنتڕۆڵ كرا، هیچ زیانێكی گیانیشی نەبوو.
بە قسەی دانیشتووانی پرۆژەكە، بەهۆی سووتانی مۆلیدەكە كارەبا نەبڕاوە و كێشەی كارەبایان بۆ دروست نەبووە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن