لە قازانجى هەرێمە

مەترسى داخستى گەرووى هورمز؛ ئەوروپا ناچار دەکات دەرگاى گفتوگۆ بۆ ئێران بکەنەوە

964+

وریا فەتاح

دوێنێ، فوئاد حوسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق بە یۆهان ڤادەفوول هاوتا ئەڵمانییەکەى وت،”بیرتان لە مەترسى داخستنى گەرووى هورمز و دەستپێکردنەوەى لێشاوى کۆچبەران کردووەتەوە، ئەگەر شەڕى نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوام بێت؟”.

ئەمڕۆ وەزیرى ئەڵمانییەکە، رایگەیاند کە وڵاتەکەی لەگەڵ فەرەنسا و بەریتانیا ئامادەن بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی دەستبەجێ لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەى. ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناودەبات.

گەرووى هورمز، شادەمارى وزەى جیهان

گەرووەکە، رێڕەوێکى ئاوى تەسکە کە کەنداوى فارس بە دەریاى عومان و زەریاى هیندەوە دەبەستێتەوە، جگە لە کاڵا و شمەک، رۆژانە 21 ملیۆن بەرمیل نەوت بەم گەرووەدا تێدەپەڕێت. واتا یەک لەسەرسێى کۆى خواستى جیهان لەسەر نەوت.

عێراق، بۆ هەر رۆژێک 3 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوت لەوێوە دەنێرێتە بازاڕەکانى جیهان، کە دەکاتە 90%ـى کۆى داهاتەکەى، بەڵام ئەگەر گەروەکە دابخرێت، بەغدا تووشى داڕوخانێکى گەورەى ئابوورى دەبێت.

داخستنى گەروەکە لە بەرژەوەندى کوردە

زیاتر لە دوو ساڵ و چەند مانگێکە بە بڕیارێکى دادگاى ناوبژیوانى پاریس هەناردەى نەوتى هەرێم لە رێگەى بۆرى نەوتى جەیهانەوە راگیراوە، ئەگەر گەروەکە دابخرێت دەبێتە تاکە دەرچەى رزگارکردنى عێراق لە شکستى ئابوورى، بۆیە لە کاتى روودانیدا، عێراق ناچار دەبێت پەلە بکات لە دووبارە دەستپێکردنەوە بە هەناردەى نەوتى هەرێم و کەرکوک لە رێگەى بۆرییەکەوە.

بۆرییەکە ناتوانێت رۆژانە 3.3 ملیۆن بەرمیلەکەى عێراق بگوازێتەوە، بەڵام دەتوانێت بەو کەمە نەوتەى دەینێرێت سوود لەو بەرزبوونەوەى ببینێت و بتوانێت تۆزێک باڵانس بۆ ئابورییەکەى بگەڕێنێتەوە.

بەڵام، پێشهاتەکان بەو ئاراستەیەن کە وڵاتان ترسى داخستنى گەرووەکەیان هەیە، هەربۆیە دەستیان کردووە بە دۆزینەوەى دەرگایەک تا لێیەوە ئێران بچێتە ژوورەوە و دانوستان بکات.

ئەوروپا دەرگایەکی نوێ بە رووی ئێراندا دەکاتەوە؛ وەرە گ...

ئەوروپا دەرگایەکی نوێ بە رووی ئێراندا دەکاتەوە؛ وەرە گفتوگۆ بکە