بۆ کۆتایى هێنان بە جەنگ
ئەوروپا دەرگایەکی نوێ بە رووی ئێراندا دەکاتەوە؛ وەرە گفتوگۆ بکە
964+
وریا فەتاح
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، یۆهان ڤادەفوول، رایگەیاند کە وڵاتەکەی لەگەڵ فەرەنسا و بەریتانیا ئامادەن بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی دەستبەجێ لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەى. ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناودەبات.
ڤادەفوول کە لە سەردانێکدایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئامانجی سەردانەکەی بەوە وەسفکرد کە دەیەوێت گرژییەکانى نێوان تاران و تەلئەبیب، بوەستێنێت.
بەرپرسە ئەڵمانییەکە باسى لەوەکرد کە تاران پێشتر دەرفەتى گفتوگۆیەکى بنیاتنەرانەى لەدەستداوە، بەڵام دەڵێت،”هیوادارم ئەنجام بدرێت”.
وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیان بە کەناڵى ARDـى ئەڵمانى وتووە، ئەڵمانیا لەگەڵ فەرەنسا و بەریتانیا ئامادەن بۆئەوەى پێشنیازى گفتوگۆى دەستبەجێ لەبارەى بەرنامەى ئەتۆمى پێشکەش بە ئێران بکەن، وەک دەڵێت،”هیوادارم قبوڵى بکات”.
جەختیس لەوە دەکاتەوە، قبوڵکردنى پێشنیازەکە لەلایەن تارانەوە مەرجى سەرەکییە بۆ هێوربوونەوەى ململانێکە.