دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا - GETTY IMAGES
"دەتوانم بە ئاسانى کۆتایى بەو شەڕە بهێنم"
ترەمپ بۆ ئێران: هیچ پەیوەندییەکمان بەو هێرشانەوە نییە
964+
وریا فەتاح
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، پەیامێکى هەم توند هەم ئامۆژگاریکارانەى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: وڵاتەکەى هیچ پەیوەندى بەو هێرشانەوە نییە کە ئیسرائیل دەیانکاتە سەر ئێران، بەڵام دەتوانێت بە ئاسانى کۆتایى بەو ململانێیە بهێنێت.
وەک ئەوەى ترەم دەیڵێت:واشنتۆن پەیوەندیان بەو هێرشانەوە نییە و بەشێک نین لێى، هۆشداریش دەدات، ئەگەر بەهەر جۆرێک هێرشیان بکرێتەسەر، کارێک دەکەن کە پێشتر نەیانبینیبێت.
بە قسەى ترەپ بێت، دەتوانێت بە ئاسانى کۆتایى بە شەڕەکە بهێنێت و رێککەوتن لە نێوان واشنتۆن و تەلئەبیب رێکبخات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیاربوو ئەمڕۆ گەڕى شەشەمی دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوە بچێت، بەڵام دواى هێرشەکانى ئیسرائیل، تاران دانوستانەکانى راگرت.