وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم وەڵام دەداتەوە
ئەو حاجیانەی بە فڕۆکە گەشتیان کردبوو کەی دەگەڕێنەوە؟
+964
ئاکام غەفور-سۆران
ئەمشەو کاروانێکی حاجیانی ئیدارەی سۆران گەیشتنەوە شارەکەیان و وتەبێژی حەج و عومەرەش لەگەڵ ئەوان گەڕاوەتەوە، زانیاری دەدات لەسەر ئەو حاجیانەی بە فڕۆکە گەشتیان کردوە و بە رێگای وشکانی دەگەڕێنەوە، باس لەوە دەکات کە ئەوان داوا دەکەن قەرەبوو بکرێنەوە.
کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بۆ 964 وتی، ئەو حاجیانەی بە فڕۆکە گەشتیان کردبوو، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە، قەرار وایە بۆ 20 مانگ بگەنەوە هەرێمی کوردستان و ئەو دوو کاروانەی لەم دوو رۆژە گەڕانەوە ئەوانەن کە بە رێگای وشکانی سەفەریان کردبوو.
وەک باسی دەکات، حاجیەکان تەواوی پێداویستیان بۆ دابین کراوە، هیج گرفتێکیان نییە، وەک حەج و عومرەی کوردستان داواکارن کە ئەو حاجیانە قەرەبوو بکرێنەوە و مافی خۆیانە بەڵام تاوەکو ئێستا هیج شتێکی فەرمی نییە لەو بارەیەوە، دەبێت عێراق بدات.
هەر بەپێی قسەی حەج و عومرەی کوردستان، ئەو حاجیانەی لە عێراق لە رێگای ئاسمانی سەردانی ماڵی خودایان کردووە ژمارەیان 20 هەزار حاجیە و هەموویان بە وشکانی دەگەڕێنەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی