"پێویستمان بە شوێنی دیكەشە لە سنووری چەمچەماڵ"

لەبانی مەقان چەند شوێنێك بۆ ئاودانی باڵندە و ئاژەڵی كێوی دروستكران

964+

فەرهاد حەسەن

لە بەرزاییەكانی بانی مەقان لە سنووری چەمچەماڵ چەند شوێنێكی تایبەت بۆ ئاودانی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی دروستكراون و لەرێگەی تانكەریشەوە پڕ لە ئاو كران، سەرۆكی رێكخراوی ئایندەش دەڵێت “پێویستمان بە شوێنی دیكەشە لە سنووری قەزاكەمان”.

مەعروف مەجید، سەرۆكی رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لەسە یەكێك لەو شوێنانەی بانی مەقان ڤیدیۆیەكی بۆ 964 تۆمار كردووە و ئاماژە بەوەدەكات كە كەمبارانی و وشكەساڵی وایلێكردوون ئەو شوێنانە بۆ ئاژەڵ و باڵندە كێویەكان دروستبكەن.

كارەكانیان بەهاوكاری شارەوانی قەزای چەمچەماڵ و چەند خۆبەخشێك ئەنجامداوە.

مەعروف بە 964ـی وت ، لەسنووری قەزا و ناحییەكانییەوە پێویستیان بە زۆر شوێنی دیكەیە بۆ ئەوەی بتوانن ئاو بۆ ئاژەڵ و باڵندەكان دابین بكەن.

داواشی لە هاوڵاتیان و خێرخوازان كرد هاوكاریان بكەن چ لە رووی دابینكردنی تانكەر بۆ ئاو، چ پێداویستییەكانی دروستكردنی ئەم شوێنانە، چونكە دەڵێ “بەم هاوینە كەمبارانی مەترسی گەورەی لەسەر ژیانی باڵندە و ئاژەڵە كێویەكانی سنوورەكەمان دروستكردووە”.

ئەمەش دیارییەکی جیاواز؛ 96 گوڵ بۆ 96 مامۆستا و فەرمانبەر

ئەمەش دیارییەکی جیاواز؛ 96 گوڵ بۆ 96 مامۆستا و فەرمانبەر

رێكخراوێكی ژینگە داوا دەكات جەژنانە و دیاری بدەن بە ژی...

رێكخراوێكی ژینگە داوا دەكات جەژنانە و دیاری بدەن بە ژینگەپارێزان

لە هەرێمى کوردستان نزیکەى 700 هەزار مەتر فلێکس لەچاپدرا...

لە هەرێمى کوردستان نزیکەى 700 هەزار مەتر فلێکس لەچاپدراوە