دۆناڵد ترەمپ
ئەمریكا بەشدار بوو؟
سەرۆكی ئەمریكا: هێرشی زیاتر بۆ سەر ئێران بەڕێوەیە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران “نایاب” بوو، ئاشكراشی كرد، هێرشی دیكەش بۆ سەر ئێران بەڕێوەیە.
ترەمپ بۆ تۆڕی ABC NEWS ئەمڕۆ هەینی وتی، هەلی زۆرمان بە ئێران دا و سوودیان لێوەرنەگرت، بۆیە لێدانێكی زۆر بەهێزیان بەركەوت و هێرشی زۆری دیكەش بەڕێوەیە.
لە بارەی بەشداریی واشنتن لە هێرشەكانی سەر ئێران، پرسیار لە سەرۆكی ئەمریكا كرا، بەڵام وتی، “هیچ كۆمێنتم لەوبارەیەوە نییە”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 13.6.2025 ئیسرائیل هێرشێكی بەرفراوانی كردەسەر ئێران، لە ئەنجامدا چەند سەركردەیەكی سەربازی و ژمارەیەك زانای ئەتۆمی كوشت، ئەمە جگە لەوەی چەند بنكەیەكی ئەتۆمی و سەربازی كردە ئامانج.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز، 20 سەركردەی سەربازیی ئێرانی كوژراون.