بە خزمەتگوزارییەکانەوە

لە عێراقەوە بۆ سوریا؛ هەزار و 500 کورسی خوێندن بە خۆڕایی دابینکرا

964+

محەمەد فاتیح

عێراق زیاتر لە 1500 كورسی خوێندن بە خۆڕایی پێشكەش بە قوتابییەكانی سووریا دەكات و جێگەی نیشتەجێبوونیشیان بۆ دابین دەكات.

بەپێی بەڵگەنامەیەكی باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق كە دەست 964 كەوتووە وەزارەتی خوێندنی باڵاو و توێژینەوەی زانستی عێراق ماوەی وەرگرتنی قوتابیانی سووریای درێژكردووەتەوە لە 15.6.2025 بۆ 1.7.2025 و دەتوانن لە هەموو بوارەكاندا لە زانكۆكانی عێراق درێژە بە خوێندنەكانیان بدەن.

دەشڵێت، “ژمارەی كورسیەكانی خوێندن كە بۆ سوریەكان دابینكراوە 16574 كورسیە و شوێنی نیشتەجێبون و فیزا و ئیقامە و زەمان سیحیشیان بۆ دابین دەكرێت”.

لە عێراقەوە بۆ سوریا؛ هەزار و 500 کورسی خوێندن بە خۆڕایی دابینکرا