"دینار زیاتر بەرز دەبێتەوە"
نرخی 100 دۆلار گەیشتە 144 هەزار و 250 دینار
964+
توانا نەقی
لە بەیانی ئەمڕۆوە تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار دینار چووتە سەر نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە دینار و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە 100 دۆلار گەیشتووەتە 144 هەزار و 250 دینار.
کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەردەوامە لە دابەزین و بەیانی 100 دۆلار بە 141700 بوو بەڵام ئێستا گەیشتووەتە 144250 چاوەڕێ دەکرێت بگاتە 145 هەزار دینار هەر ئەمڕۆ.
وتیشی، هۆکارەکەی ئەو هەڕەشەو گوڕەشانەیە لە نێوان ئەمریکا و ئێران روویداوە و هەروەها بڕیاری ئەوەی گوایە ئەمریکا دیبلۆماتکارەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە بۆ گڕی بەرداوەتە بازاڕ.
هەر دۆلار نا بەڵکو نرخی زێڕیش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بۆ مسقاڵێکی عەیارە 21 14 هەزار دیار چووەتە سەر نرخەکەی.
دوێنێ مسقاڵی زێڕی عەیارە 21 بە 663 هەزار دینار بووە بەڵام ئەمڕۆ گەیشتووەتە 677 هەزار دینار.
نرخی دۆلار بەرامبەر بە بەشێک لە دراوەکان:
100 دۆلار بەرامبەر بە 144 هەزار و 250 دیناری عێراقی
100 دۆلار بەرامبەرە بە 8 ملیۆن و 200 هەار تمەنی ئێرانی
100 دۆلار بەرامبەرە بە 3 هەزار و 950 لیرەی تورکی