ئاوی بە 850 و دێمی بە 800 هەزار دینار وەردەگرێت

یەکەم وەجبەی گەنمی جوتیاران لە سایلۆی هەولێر وەرگیرا

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

دوای ئەوەی جوتیاران بەری رەنج و ماندووبوونیان چنییەوە، ئەمڕۆ لە هەولێر دەستکرا بە وەرگرتنی گەنم لە سایلۆ و نرخیشیان بۆ دیاری کرا.

هەر تۆنێک گەنمی ئاودراو بە 850 هەزار و ئاو نەدراو بە 800 هەزار دینار  وەردەگیرێت لە سایلۆی هەولێر، هەموو رێکارێکیش گیراوەتە بەر بۆ ئەوەی هەر بە زووی پارەی گەنمی جوتیاران بدرێت.

هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر بە 964ـی وت، بەپێی خشتەیەک گەنمی جوتیاران لە سنووری قەزای قوشتەپەوە تاوەکو دەگاتە ناوچەی بەرانەتی، وەردەگیرێت بۆ ئەوەی بارهەڵگرەکان تووشی قەرەباڵغی زۆر نەبن میکانزمێکیان بۆ داناون بە کەمترین تێچوو زووترین کات گەنمەکانیان لێ وەربگیرێت،

وتیشی، وەرگرتنی گەنم ماوەی 45 رۆژ دەخایەنێت، لە سێ ساڵی رابردوو کێشەی هاتنی پارەی جوتیاران تا رادەیەک کەمتربووە هەوڵدەدەن پێش ئەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم کۆتایی بێت پارەی جوتیاران بدەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

جوتیارانی هەڵەبجە و شارەزوور داوای زیادکردنی وەرگرتنی...

جوتیارانی هەڵەبجە و شارەزوور داوای زیادکردنی وەرگرتنی گەنم دەکەن