کەش وهەوا _ هاوین
کەشوهەوا
پلەکانی گەرما ملی ناوە بەبەرزیەوە و تا دێت گەرمتر دەبێت
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە کردووە و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوورنیمچە هەور دەبێت لەگەل ئەگەری کەمیک تاوە باران و بروسکە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، گەرما تاقەت پڕوکێنەکە هەر بەردەوام دەبێت و وەک دوێنێ دەبێت بەڵام سبەینێ تا دوو پلەیەکی دیکە دەچێتە سەری و گەرمتر دەبێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 12.6.2025
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 )کم/ک,
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت,
ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی وەک لە وێنەکەدا ئاماژەى پێکراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی کوردستان بۆ یەمڕؤ پێنجشەممە
هەولێر : 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :40 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی