تەنیا سەرۆک هاتووەتەوە لە حەج

لەبارەی موچەکەی هەرێمەوە ئەگەر هەیە دووشەممە دادگا کۆبێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

پەڕلەمانتارێک پێشبینی دەکات، دووشەممەی داهاتوو یاخود ناوەراستی هەفتەی داهاتوو دادگای باڵای فیدراڵی کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر سکاڵای ژمارەیەک فەرمانبەری هەرێمی کوردستان بدات لەبارەی راگرتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

دادگاکە ئەمڕۆ و سبەی ناتوانن نسابی یاسایی پڕبکەنەوەو دانیشتنەکە ئەنجام بدەن، بەگوێرەی سۆراغەکان، سەرۆکی دادگاکە لە حەج گەڕاوەتەوە، بەڵام هێشتا چوار ئەندامی تری لە سعودیەن، هەر ئەمەش بوو بەهۆکاری ئەوەی نەتوانرا پێش جەژن کۆبوونەوە بکرێ و موچە بنێردرێ.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11.6.2025، کاروان یاروەیس، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق بە 964ی وت، هەفتەی داهاتوو رۆژی یەکشەممە پشووی جەژنی غەدیرەو دەوام نیە، بۆیە ئەندامانی دادگای فیدڕاڵی پێویستیان بەوەیە بەرچاویان روون بێت لەبارەی هۆکاری سەرهەڵدانی کێشە نوێیەکەوە، بەهەموو ئەگەرێکەوە دووشەممە یا سێ شەممە دادگاکە دادەنیشێت و بڕیار دەدات ئەمری وەلائی دەردەکات یان نا.

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە سکاڵای ژمارە (224) و یەکخراو لە (269) لە (2023) بڕیاری داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی هەرێمی کوردستان.

ئەو پەڕلەمانتارە وتی، بۆیە قورسە پێچەوانەی بڕیاری خۆی بڕیار بدات، رەنگە بڕیارەکەی هەفتەی داهاتووی بەشێوەیەک بێت هەردوو حکومەت ناچار بە گفتوگۆ بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، بڕیاری دادپەروەرانەی دادگا دەتوانێ کێشەکە لەبەرگە سیاسیەکەی بێنێتەدەرەوە و بیخاتەوە قاوغی دەستوری و یاسایی و دارایی و ژمێریاری، وە سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دەرباز بکات لەوە فشارە سیاسیانەی لەسەرێتی.

زۆرێک لە سەرچاوەکان باس لە پەیوەندیی تەلەفۆنی هەڵسورێنەری کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن، بەوهۆکارەی ئەمریکا سوورە لەسەر چارەسەرکردنی گرفتی موچەی هەرێمی کوردستان.

چوارچێوەی هەماهەنگی و سودانی لەسەر موچەی هەرێم کۆبوون...

چوارچێوەی هەماهەنگی و سودانی لەسەر موچەی هەرێم کۆبوونەوە