کەش گەرمتر دەبێت

کەشناسی: ئەمڕۆ باران دەبارێت

964+

ژووری هەواڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت و دوای نیوەڕۆش لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات نمەباران دەبارێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 10.6.2025، کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو، راشیانگەیاند لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەباران هەیە.
پێشبینی وایە، سبەی چوارشەممە ئاسمان بەهەمان شێوەی ئەمڕۆ ساماڵ و پەڵەهەور بێت، بەڵام پێشبینی بارانبارین ناکرێت.
ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی پێش خۆیان بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر :40 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی
سۆران : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە چوار رۆژی جه‌ژنه‌کەی بەبێ رووداوى نه‌خوازرا...

هەڵەبجە چوار رۆژی جه‌ژنه‌کەی بەبێ رووداوى نه‌خوازراو بەڕێکرد