بۆ هەڵبژاردنی 11.11

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: پێویستمان بە 250 هەزار فەرمانبەرە

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، نزیکەی 188هەزار کەس داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ پۆستی فەرمانبەری هەڵبژاردن، راشیانگەیاند پێویستیان بە نزیکەی 250 هەزار کارمەند بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن هەیە.

کۆمیسیۆنەکە لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ 964 نێردراوە، دەڵێن “وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 11.11.2025 و بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان پێویستی بە نزیکەی 250 هەزار کارمەند بۆ پڕۆسەكە هەیە، چ فەرمانبەر بێت، یان دەرچووی زانكۆ، یان خوێندکار.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، “ژمارەی ئەو كەسانەی داواکارییان پێشكەش كردووە، تا دوێنێ 9.6.2025 گەیشتووەتە 187 هەزار و 861 کەس”.

كۆمیسیۆنە لە ئێستاوە ئاشكرای كردووە، “سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنی ستافی كارمەندانی هەڵبژاردن عەلی ساڵح جەعفەر، كە جێگری سەرۆكی كارگێڕی و داراییە لە فەرمانگەی هەڵبژاردن، لە ئێستاوە لەگەڵ نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق قسەی كردووە، كە نووسراوی سوپاسنامە پێشكەش بەو فەرمانبەر و كەسانە بكرێت، كە لە رۆژی هەڵبژاردن كار دەكەن.

ئەوانەی دەیانەوێت لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق وەك كارمەند لە كۆمیسیۆن و سەر سندوق كار بكەن، دەبێت فۆڕمێكی ئۆنلاین لەسەر پلاتفۆرمەكانی كۆمیسیۆن (سایت و سۆشیال میدیا) پڕ بكەنەوە، بۆ ئەوەی ناویان بۆ كارەكە دەربچێت.