زیاتر له 100 هەزار گەشتیارى بۆ چووه
هەڵەبجە چوار رۆژی جه‌ژنه‌کەی بەبێ رووداوى نه‌خوازراو بەڕێکرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاشكراى كرد، لە رۆژانی جەژنی قورباندا زیاتر له 100 سەد هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگاكه‌یان كردووه و له‌رێگه‌ى تیمەکانی چاودێریشیانه‌وه 86 شوێنى گه‌شتیاریان ئاگادارکردونه‌ته‌وه پابه‌ندى رێنماییه‌كان بن و حەوت شوێنیشیان سزاداون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، له راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهاوكاری دەزگا ئەمینەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان، پلانەكانی رۆژانی جەژنیان بە سەركەوتویی جێبەجێكردوە و خۆشبەختانە لە رۆژانی جەژنی قورباندا هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووی نەداوە.
له‌و ژماره گه‌شتیاره‌ى سه‌ردانى كردوون، چوار هەزار و 433 گەشتیار له شاره‌كه ماونەتەوە.