پڕبووه له زبڵ و خاشاكی گه‌شتیاران
به‌شێكی رێگا كۆن و مێژووییه‌كه‌ى هامڵتۆن به‌ره‌و شێواندن ده‌چێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ئیداره‌ى سۆران به‌شێكی رێگاى هامڵتۆن به‌هۆى فڕێدانى زبلً و خاشاك له‌لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه به‌ره‌و شێواندن ده‌چێت، له‌كاتێكدا ئه‌و به‌شه رێگا كۆنه‌ى كه ده‌كه‌وێته نێوان گه‌لى عه‌لى به‌گ و ئیداره‌ى سۆران ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه هاتوچۆى به‌سه‌ره‌وه نه‌ماوه‌و بووه‌ته مێژوو.
سۆزدار ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له دیارترین ژنگه‌پارێزانى سۆران و قه‌زاى هه‌ریر، رێى كه‌وتووه‌ته سه‌ر ئه‌م رێگا كۆنه، به‌ڵام كه به‌و شێواویه ده‌بینێت چه‌ند گرته‌ڤیدیۆیه‌ك بۆ 964 تۆمار ده‌كات.
سۆزدار، به 964ـى وت، به‌داخه‌وه گه‌شتیاران وایان له‌م رێگا كۆن و مێژووییه كردووه و هیچ چاودێریش ژینگه‌یشی لێ نابیندرێت بۆئه‌وه‌ى رێگرى له‌و كاره‌ى گه‌شتیاران بكرێت.
وتیشی، “پێویسته شوێنى تایبه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاشماوه‌كان له‌و رێگایه دابندرێت و به‌ووردیش چاودێری چوونى گه‌شتیاران بۆ ئه‌م شوێنه بكرێت”.
لای خۆیه‌وه فه‌یسه‌ڵ سادق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى ئیداره‌ى سۆران، بۆ 964 ئاشكراى كرد، كه ئه‌وان خاوه‌ن یه‌كێك له دوكانه‌كانى نزیك ئه‌و رێگایه‌یان رێگه‌پێداوه كه ئه‌ركى پاراستنى ئه‌م رێگایه‌ى له ئه‌ستۆ بێت و ئه‌و به‌رپرسه له پاراستنى.
وتیشی “سبه‌ینێ تیمێك بۆ شوێنه‌كه ده‌نێرم و بڕیاری پێویسته له‌باره‌ىه‌وه ده‌ده‌ین”.
فه‌یسه‌ڵ نایشارێته‌وه ئه‌م به‌شه‌ى رێگاى هامڵتۆن بووه‌ته مێژوو و ئه‌وانیش وه‌ک گه‌شتوگوزار نایانه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكارى بكرێت، ده‌شڵێت “پلانمان وایه جوانكارى له‌و رێگایه بكه‌ین، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ ده‌ستكارییه‌كی بكرێت”.
رێگاى هامڵتۆن یه‌كێك له رێگا ستراتیییه‌كانه كه هه‌ولێری پایته‌خت به ده‌روازه‌ى سنوورى حاجى ئۆمه‌ران له ئیداره‌ى سۆران به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، لە ساڵی 1928 كاری دروستكردنی دەستپێكراوە و لە ساڵی 1932 تەواوكراوە.
ئەندازیارێكی وڵاتی نیوزیلەندا بەناوی (ئەرچیباڵد میلان هامڵتۆن) خاوه‌ن بیرۆكه و داهێنه‌ره‌ى ئه‌م رێگایه بووه، ئه‌وكات داوایكردبوو كه ناوی رێگاكە بەناوی خۆیەوە بكرێت و تا ئێستشا هه‌ر به‌و ناوه ماوه‌ته‌وه.