هاتوچۆ وا دەڵێ

“رێگە بە داغڵبوونی ماتۆڕسکیلی تۆمارنەکراو بۆ قەزای دوکان نادەین”

964+
ئەحمەد مستەفا

لێپرسراوی بنکەی ھاتوچۆی دوکان دەڵێ، رێگە بە داغڵبوونی ماتۆڕسکیلی تۆمارنەکراو بۆ قەزای دوکان نادەن و مەفرەزەکانیان لە سەرەتای داغڵبوونی قەزای دوکان بۆ ئەوە ئەرکدار کراون.

جگەلەوەی لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتی شۆفێری بۆ ماتۆڕسکیل کارایە، لە هاتوچۆی شارەکان دەست بە تۆمارکردنی ماتۆڕسکیل کراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 9.6.2025، رائیدی ھاتوچۆ کۆسرەت عەبدوڵا، بە رادیۆی فەڕمی هاتوچۆی سلێمانی وتووە، لە دەروازەی قەزای دوکان، مەفرەزەکانی ھاتوچۆ رێگری لە داغڵبوونی ماتۆڕسکیلی تۆمار نەکراو و ئەو ماتۆڕسکیلانەش دەکەن کە شۆفێرەکانیان مۆڵەتیان نییە.

ھەندێک لە گەشتیارە عەرەبەکان و ھاونیشتمانییان بە ماتۆڕسکیل ھاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەکان و رێگەیان پێدراوە، ئەو وتی، چونکە کەرەستەی خۆپارێزییان بەکارھێناوە و ماتۆڕسکیلەکانیان تۆمارکراوە و شۆفێرەکانیش مۆڵەتی شۆفێریکردنی ماتۆڕسکیلیان ھەیە.

لەسەر زێ و دەریاچەی دوکان تیمی بەرگری شارستانی جێگیر د...

لەسەر زێ و دەریاچەی دوکان تیمی بەرگری شارستانی جێگیر دەکرێ