نایه‌وێت تاى خوێبه‌ربوونى له‌وه زیاتر بێت
له دهۆك هاورده‌كردنى ئاژەڵ و گۆشتى سوور بۆ ناو شاره‌كه قه‌ده‌غه‌كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆك، هاوردەکردنى گۆشتى سوور قەدەغەکرا، ئەوەش بەهۆى مەترسی بڵاوبوونەوەى زیاترى نەخۆشى تاى خوێنبەربوون، كه چه‌ند حاڵه‌تێكى تێدا تۆمار كراوه.
له‌سه‌ره‌تاى تۆماركردنى یه‌كه‌مین حاڵه‌تى ئه‌م په‌یایه ئیداره‌ى دهۆك كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێكخست یه‌كێك له رێكاره‌كان بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى په‌تاكه قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌ى گۆشتى سوور و ئاژه‌ڵ بوو بۆ ناو ئه‌م پارێزگایه.
ئه‌مین یاسین ئامێدى، به‌ڕێوه‌به‌رى راگیه‌اندنى ڤێتێرنه‌رى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، له‌دوێنێوه ئه‌م بڕیاره له پارێزگاى دهۆك جێبه‌جێ كراوه، تا ئه‌وكاته‌ى پێویست بێت به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتیشی “هاورده‌كردنى ئاژه‌ڵ و گۆشتى سوور له ته‌واوى پارێزگاكانى عێراق بۆ ناو دهۆك قه‌ده‌غه‌یه و له پارێزگاكانى هه‌رێمیش ئه‌گه‌ر به رێژه‌یه‌كی زۆر بهێندرێت ئه‌وا پێویسته نووسراوى ڤێتێرنه‌رى پارێوگاكه‌یان پێ بێت”.
نووسراوێكی فه‌رمی له پارێزگاره‌وه ئاڕاسته‌ى ته‌اووى ده‌روازه و خاڵه سنووره‌ییه‌كانى پارێزگاى دهۆك كراوه و فه‌رمانیان پێكراوه بڕیاری هاورده‌كردنه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئامانج لە بڕیارەکە پاراستنى تەندروستى هاوڵاتییانە، بەوپێیەى نەخۆشى تاى خوێنبەربوون بووەتە هەڕەشەیەکی راستەقینە لەسەر تەندروستی هاوڵاتییان بەگشتی لەسنورى پارێزگاکە.
لە پارێزگاى دهۆک لە کەمتر لە مانگێکدا سێ حاڵەتى توشبوون بە تاى خوێنبەربوون تۆمارکراون، کە یەکێکیان گیانى لەدەستداوە. یەکەم توشبوو لە 10.5.2025 تۆمارکرا، کە ژنێکى تەمەن 45 ساڵى مەڕدارى دانیشتووى شیلادزێ بوو، کە بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا. دووەم توشبوو کە بەهەمان شێوە ژنێکى تەمەن 43 ساڵى مەڕدارى دانیشتوى ئامێدى بوو کە لە 22.5.2025 تۆمارکرا. سێیەم توشبووش لە3.6.2025 لە قەزای باتیفا تۆمارکرا.