هەواڵەکان
رێگای هەولێر – گوێڕ بە پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی داپۆشراوە
+964
ژووری هەواڵ
خەڵك بەو جەژنی قوربانە خەریكی قوربانی و خێركردن و سەربڕینی ئاژەڵەكانن، بەڵام نازانن بەشێكی خێرەكەیان دەڕوات و هاوڵاتیانی دیكە عەزیەت دەدەن، ئەویش بە فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەكان لەسەر رێگەی هاتوچۆ.
لەگەڵ ئەوەی قەدەغە بووە ئاژەڵ بۆ قوربانی لە ماڵەكاندا سەرببڕێن، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لە تای خوێنبەربوون پارێزراو بن، بەڵام بەشێكی هاوڵاتیان پابەند نەبوون، ئەمە چۆن كەشف بووە؟
ئەوەتا لە ماوەی دوو رۆژی جەژنی قورباندا، زیاتر لە 123 کەس بەو چەقۆیانە خۆیان بریندار کردووە، کە بۆ سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە کردنی گۆشت بەکاریانهێناوە، كە پێدەچێت بەشێكی هی ئەوانەبێت لە ماڵەوە قوربانییان كردووە.
بەو جەژنە خەڵك زیاتر لە ماڵەوەیە و لەپشوودان، بەڵام رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە هەر دواییان نایەت.
لە ئاكرێ چێشتخانەیەكی خێرخوازی هەیە و هەركە برسیت بوو، دەتوانی لە كاتی ژەمەكان بچیتە ئەوێ نان بخۆی و پارەش نادەی.
چێشت