ڤێرتێرنه‌رى چاودێریی ده‌كرد
له هه‌ڵه‌بجه یه‌ک تۆن گۆشتى سوور به‌سه‌ر خێزانه هه‌ژاره‌كان دابه‌ش كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه یه‌ک تۆن گۆشتى سوور به ماره‌یه‌كی زۆر خێزانى هژار و كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌ش كرا و كۆچ و كۆچبه‌رانیش ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ چه‌ند رێكخراوێك له په‌یوه‌ندیداین هاوكارى زیاتر خێزانه‌كان بكه‌ن.
فریاد نه‌جمه‌دین، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان له هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان رێکخراوی فریاگوزاری ئیسلامی جیهانی IRW-Iraq بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ئه‌م هاوكارییه‌یان دابه‌ش كردووه.
وتیشی “هه‌زار كیلۆ گۆشتى سوورمان به‌سه‌ر 315 خێزانی هەژار و کەمدەرامەتی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دابەشکرد”.
دابه‌شكردنه‌كه جگه له سه‌نته‌رى هه‌ڵه‌بجه به‌شێك له ناحیه‌كانى سنووره‌كه‌شی گرته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری هەڵەبجە له نزیكه‌وه چاودێرى دابه‌شكردنه‌كه‌یان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى گۆشتێكى ته‌ندروست بگاته ده‌ست خێزانه‌كان.
ئاشكراشی كرد، وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌ند رێكخراوێك له په‌یوه‌ندیداین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هاوكارى زیاتر به‌سه‌ر خێزانه هه‌ژاره‌كان دابه‌ش بكه‌ن.