سێ مناڵى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تى هه‌بوو
ئەو کرێكارەی 20 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر لە تەلارێكى چه‌مچه‌ماڵ كەوتە خواره‌وە گیانى له‌ده‌ستدا
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
ئەو کرێكارەی 20 رۆژ پێش ئێستا لە تەلارێكی لە چەمچەماڵ كەوتە خواروە، ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخحانه‌یه‌كی سلێمانى گیانى له‌ده‌ستدا.
كرێكاره‌كه ناوى ئاسۆ ئیبراهیم ته‌مه‌نى 39 ساڵ و خاوه‌نى سێ منداڵ بوو.
عوسمان زیندانی، سەرۆكی سەندیكای بیناسازی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ 8.6.2025 ئه‌م كرێكاره‌ى چه‌مچه‌ماڵ لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.
وتیشی “ئەم کرێکارە جگه له‌وه‌ى دۆخى ژیانی باش نەبوو و لە خانوی کرێدا ده‌ژیا، هه‌مانكات، خاوەنی سێ مناڵ بوو كه خاوەن پێداویستی تایبەتن”.
به‌پێی ئامارێك له سه‌ندیكاكاه به 964ـى داوه، تەنیا لەم ساڵدا لە قەزای چەمچەماڵ ئه‌وه دووه‌م كرێكاره گیان لە دەستده‌دات و چوار كرێكاری دیکەش بریندار بوون.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن