گۆشتی قوربانی - وێنە: socialmedia
لە پشکنین دەرنەچووە
کوشتارگەی سلێمانی نیو تۆن گۆشتی بۆ قوربانی رەتکردووەتەوە
964+
ژووری هەواڵ
لە ماوەی سێ رۆژی جەژندا، هاونیشتمانیانی سلێمانی 700 سەر ئاژەڵیان بردووەتە کوشتارگەی سلێمانی و لەوێ کردوویانە بە قوربانی.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8.6.2025، د. شاڵاو عارف، لێپرسراوی هۆبەی کوشتارگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە ماوەی سێ رۆژی جەژندا، 600 سەر ئاژەڵی بچووک و 100 سەرئاژەڵی گەورە کراونەتە قوربانی.
بە وتەی لێپرسراوی هۆبەی کوشتارگەی سلێمانی نزیکەی نیو تۆن گۆشت لە پشکنین دەرنەچوون و رەتکراونەتەوە.
بەپێى ئامارەکانى کوشتارگەى سلێمانى و سەربرخانەى هەڵەبجە، قوربانیکردن لە جەژنى ئەمساڵدا بەراورد بە پار 50% کەمى کردووە.