لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
سلێمانی
ئامێرێکی بیرهەڵکەندن دەستیبەسەردا گیرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئامێرێكی بیرهەڵكەندن و ئۆتۆمبێلێک و مۆلیدەیەكی كارەبا لە لایەن مەفرەزەكانیان لە بەكرەجۆ دەستیبەسەردا گیرا.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی خێرا لەلایەن مەفرەزەیەکی بارەگای بەڕێوەبەرایەتییان، بە هاوبەشی لەگەڵ بنکەی پۆلیسی دارستانی بەکرەجۆ، بە سەرپەرشتی ئەفسەری ئێشکگر، توانیان دەست بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندندا بگرن لە جۆری بەرینە .
هەروەها دەڵێن، لەگەڵ ئامێرەكە، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێک و مۆلیدەیەكی کارەباییشدا گرتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران رێکخراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە .