"لە ئەفسانەی یۆنانییەکاندا پیکاب خواوەندی دەعم بووە"

شوێنى پیاسە و کاتبەسەربردنە؛ پیکابێک لە پارکى هەوارى شار هەڵدێرا

964+

وریا فەتاح

پیکاب و  رووداوى هاتوچۆ دوانەیەکى لێکدانەبڕاون، ئەوەتا ئەم ئێوارەیە لە پارکى هاوارى شار کە شوێنى پیاسە و گەشتیارانە، پیکابێک هەڵدێرا.

وەک ئەوەى هاتوچۆى سلێمانى باسى کردووە، رووداوەکە بەهۆى تیژڕۆییەوە روویداوە و شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵى لەدەستداوە و کەوتووەتە خوارەوە، ئەوەى جێگەى سەرنجە پارکى هەوارى شار بۆ پیاسە و کاتبەسەربردانە یان تیژڕۆیى.

لە رووداوەکەدا شۆفێرەکە بریندار بووە و پێنج دارى پارکەکەش شکاوون.

پەیجى Traffic Fm Sulaimaniyah کە سەر بەبەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانییە، وێنەى رووداوەکەى بڵاوکردووەتەوە و هاوڵاتیانیش کۆمێنتى جیاوازیان بۆ نوسیوە، یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین کۆمێنتەکان ئەوەیە،”لە ئەفسانەی یۆنانیەکاندا پیکاب خواوەندی دەعم بووە”، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو هەموو رووداوى هاتوچۆیەى بەهۆى پیکابەکانەوە روودەدەن.

یەکێکى تریش نوسیویەتى،”پیکاب کێشەى لەگەڵ خۆشیدا هەیە”.