"هەموو ساڵێک ئەم کارە دەکەین"
لە سلێمانی هندییەکانیش جەژنانەی خۆیان بەخشی
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ژمارەیەک کرێکاری خەڵکی هیندستان لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا چوونەتە بەردەم باخی گشتی سلێمانی و ئاو و شەربەت و شیرینی وەک جەژنانە دەبەخشنە رێبواران.
سەندیب کۆمار یەکێکە لەو کرێکارانە و ئەو بە 964ـی وت، نزیکەی پێنج ساڵە لە جەژنی قورباندا دێینە بەردەم باخی گشتی و ئەم کارە دەکەین”.
باسی لەوەشکرد، لە هیندستانیش وەک کوردستان، موسوڵمانان لە جەژنی قورباندا پیرۆزبایی لە یەکتر دەکەن و شەربەت و شیرینی دەبەخشنەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری
کریستیانەکانی سلێمانی جەژنی قیامەیان بەرز راگرت