بە دەستى پڕەوە چووە لایان
چاوان و فانۆس گەڕانەوە؛ بەپێکەنین و قسەى خۆش بێ بازاڕى لەبیربردنەوە
964+
ژوورى هەواڵ
بەرنامەی فانۆس و چاوان جارێکی دیکە گەڕانەوە، ئەمجارە لەناو بازاڕى هەولێر، دوکاندار و کاسبکارانى بازاڕەکەى بەسەر کردەوە، هەر ئەوەشنا خەڵاتى پێدان و خەندەى خستە سەر لێویان.
چاوان بۆ بەخشینى خەڵاتەکانى دەستى قورس نەکردبوو، هەرکەسێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان 964ـى فۆڵۆو کردبێت، دیارییەکى لە چاوان وەردەگرت.
گفتوگۆى بازاڕ و جەژن بەشێکى دیکەبوون لەو گفتوگۆیانەى لە نێوان چاوان و میوانەکان کرا، هەرچەندە بێموچەیى بە رووخسارى خەڵک و دوکانداران و بازاڕەکەشەوە دیاربوو، بەڵام گفتوگۆى گەرمى چاوان لەگەڵ میوانەکانى بۆ ساتێکیش بێت پێکەنینى خستە سەرلێویان.