شارەوانیی هەولێر

حاویەی ئاسنی زبڵ لە شەقامەکان دانرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە هەڵمەتێكدا سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر، حاویەی ئاسنی لە شەقامەكانی هەولێر دا، بۆ كۆكردنەوەی زبڵ و لە هەماندا سیمایەكی جوانیشی هەیە.

هەڵمەتەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.6.2025 ئەنجامدرا و لە شەقامە گشتیەکانی شاری هەولێر حاویەكان دانران.

كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بە 964ی راگەیاند، بۆ بایەخدان بە ژینگەی شاری هەولێر و پاراستنی دیمەنی شار و هەروەها نیشاندانی سیمایەکی جوانتر بە شەقامە سەرەکییەکان، ئەو كارەیان كردووە.

وتیشی، “ئەمە قۆناغی یەکەمی هەڵمەتەکەیە لە سەر شەقامی گشتی هەولێر- كەرکوک دەستیپێکرد، لە داهاتوودا ئەم هەڵمەتە قۆناغ بە قۆناغ لە تەواوی شەقامە گشتییەکانی شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

شارەوانیی هەولێر ریكلام و پۆستەرەكان لەسەر شەقامەكان ...

شارەوانیی هەولێر ریكلام و پۆستەرەكان لەسەر شەقامەكان لادەبات