مام وەهاب لەماڵ دەرچووە و بێ سۆراغە
پیاوێک لە سلێمانى
“دەمانەوێت بۆ جەژن لەگەڵمان بێت؛ لەماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە”
964+
وریا فەتاح
پیاوێکى تەمەن 65 بۆ 70 ساڵ کە بارى دەروونى باش نییە، لە نیوەڕۆى ئەمڕوە لەماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە، کەسوکارەکەى لە 964ـەوە داوا دەکەن هەرکەسێک بینیویەتى ئاگاداریان بکاتەوە.
دەمانەوێت بۆ جەژن لەگەڵمان بێت
لە نیوەڕۆى ئەمڕۆوە، مام وەهاب عەبدولڕەحمان، کە تەمەنى لەبن 70 ساڵییە، لەماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە و هیچ هەواڵێکى نییە.
محەمەد ئیبراهیم، کەسوکارى مام وەهاب پەیوەندى بە 964ـەوە کرد و داواى کرد بەدەنگیانەوە بچین بۆ دۆزینەوەى.
مام وەهاب خاڵى دایکى محەمەد ئیبراهیمە، وەک باسى دەکات، دۆخى تەندروستى و دەروونى باش نییە، پیاوێکى سەڵت و بێ ژن و منداڵە، لە گەڕەکى راپەڕینى سلێمانى دادەنیشن، بەڵام لە نیوەڕۆوە لەماڵ دەرچووەو نەگەڕاوەتەوە.
هەرچەندە کۆڵان و شەقامەکانى راپەڕین و سلێمانى بۆ گەڕاون و پۆلیسى لێ ئاگادار کراوەتەوە، بەڵام مام وەهاب لە هیچ شوێنێک نەبیندراوە.
محەمەد ئیبراهیم داواى کرد هەرکەسێک بینیویەتى لە رێگەى ئەم ژمارە تەلەفۆنە (07701654040)، ئاگاداریان بکاتەوە، وەک دەڵێت،”دەمانەوێت بۆ جەژن لەگەڵمان بێت”.