ئەندامێکی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە ئەرکدا. فۆتۆ: دژەتیرۆری عێراق.
هەواڵگریی عێراق
“دوو تیرۆریستی گرنگمان لە كەركوک دەستگیر كرد”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی عێراق، رایگەیاند دوو كەسیان بە تاوانی ئەندامبوون لە رێكخراوی داعش دەستگیر كردووە و بە قسەی ئەوان “دوو تیرۆریستی گرنگن”.
بەڕێوبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، توانیویانە دوو ئەندامی رێكخراوی داعش دەستگیر بكەن، كە گرنگ بوون و یەكێكیان وەک بەرپرسى پاڵپشتى لۆجستیى بۆ شانەكانی رێكخراوەكە كاری دەكرد، ئەویدیكەش لە “دیوان ئەلجوند” کاردەکات، كە چەند چالاكییەكی تیرۆریستیان بەرامبەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق ئەنجام داوە.
هەواڵگری و ئاسایشی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، هەردوو كەس بە بڕیاری دادەوەر بە پێی مادەی 4 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیركراون، رێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و رادەستی لایەنە دادوەرییەكان دەكرێن.