سلێمانى
ئەو کارگەیە سزا دەدرێت کە تەنێکى نامۆ لە ناو دەبەى ئاوەکەیدا هەبوو
+964
دیلان محەمەد جەزا
ماوەیەک لەمەوبەر هاوڵاتییەک لە شاری سلێمانی کارتۆنێک ئاوی کڕی و تەنێکی نامۆی تێدا بوو، دوای پشکنین دەرکەوت ئەو تەنە نامۆیە پارچەی فلتەری ئاوەکانی ناو کارگەکە بووە.
کەیوان خەلیل نوێنەری کوالێتی کۆنتڕۆڵ لە قائیمقامیەتی سلێمانی بە 964ـى وت،” دوای ئەوەی هاوڵاتییەک کارتۆنێک ئاوی پەرداخى بۆ هێناین کە تەنێکى نامۆى تێدابوو، بەدواداچونمان کرد و دواى پشکنین دەرکەوت تەنەکە پارچەى فلتەرى کارگەکە بووە”.
ئاشکراشى کرد، ئەو تەنە تەنیا لەناو چەند دەیەیەکى یەک کارتۆن ئاو هەبووە و هیچ کارتۆن و دەبەیەکى تر ئەو تەنەى تێدا نەبووە.
ئاشکراشى کرد، کارگەکەیان سزاداوە و رێکارى یاسایى بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح